ژن

از کتاب:
چراکانی سەر هەڵەمووت
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 8 دقیقه  2462 مشاهده

هەشتی مارت، خوشکی یەکەم کوڕە قوربانیی ڕاپەڕینە

هەشتی مارت، یەکەم دایکە هەموو ساڵێ یەکەم گوڵ ئەدا لە قژی

هەشتی مارت، یەکەم خوێندکاری کچە بە هەزاران زمان ئەدوێ

هەشتی مارت، ژنە هاوسەری حوزەیرانەکەی ئێمەیە.

هەشتی مارت، دەزگیرانی تازەترین شیعری منە!

ئەمڕۆ چرکە و دەقیقە و سەعات مێیینەن

ئەمڕۆ وڵاتەکەم مێیینەیە، جیهان هەمووی مێیینەیە.

ئەمڕۆ ژیان مێیینەیە.

ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی سەر و قژ بە پرشنگ و

شان و مل بە پەڕەی هەڵاڵەی تۆیە، ئەی چاوگی بوونمان، ژن!

ئەمڕۆ ڕۆژی تەوێڵ بە بژوێنی

بەیانییانی خۆشەویستی تۆیە، ئەی باڵای ژیان، ژن!

هەنووکە وەختی گۆرانیتە

ئەو دەمەی چریکەت ئەفڕێ و

ئەو کاتەی خەمی وەنەوشەییت لە کەنار ئەمڕۆی سپیدا

بە هێشوو ئەستێرە ئەگرێ و

ئەو دەمەی باسکەکانت ئەبن بە تاژانی تیشک و

پەنجەکانت بە گوڵەپەمووی بەر زەردەی ئێواران و

سنگت بە گوڵجاڕی مژدە

ئەی کێڵگەی زاوزێی ژیان، ژن!

ئەمێستا ڕۆژی تافە تافی ئەوینتە

ئەوکاتەی زنەی هەتاوت تیا هەڵئەقوڵی و

ئەبیتە ڕووباری دایک و شەپۆل ئەداتەوە

دەریاچەکەی مێژووی تۆ!

ئەبێتە تاڤگەی خوشک و هەڵئەپرژێتەوە

بە سەرماندا پرژەپرژی دەنگی تۆ،

ئەبیتە دارسێوی یار و هەڵئەپشکوێ

لە ڕۆحماندا باخچەی تۆ!

ئەمڕۆ کۆ ئەبینەوە چون کۆبوونەوەی هەور بۆ داڕژان و

چون کۆبوونەوەی باڵندەکان بۆ خوێندنی نوێ.

ئەمڕۆ کوردستان ئەکەین بە تۆ!، ژن!

ئەمێستا ئەڵقە ئەبەستین و دائەگیرسێین و

بە چواردەوری هەوارەکەی سەری تۆدا:

ئەیکەین بە زەماوەندی ئاگر و

ئەیکەین بە شاییی شیعر و

ئەیکەین بە هەڵپەڕکێی دارستان و

سنەوبەریش لەم ڕۆژەدا سەرچۆپیت بۆ ئەگرێ، ژن!

ئەمڕۆ خۆر مێیینەیە و

بەرد مێیینەیە و قەڵەمم مێیینە و

شیعرم مێ.

هەنووکە بە باڕێزەری هەناسەکانی تۆدا

بە گڕەی پێدەشتی هەناسەکانی تۆدا

کە هەناسەی خاکە و هەناسەی درەختە و هەناسەی ئاوە و

هەناسەی شەو و هەناسەی ڕێ

بەو هەناسانەدا تەلان بە تەلان و بنچک بە بنچک و دێ بە دێ

سڵاو ئەنێرین بۆ کچە قوربانییەکانت

گوڵەهێرۆ کوژراوەکان

ئاوێنە کوژراوەکان

پەنجەرە کوژراوەکان، کچە قوربانییەکانت

ئەو کچانەی بوون بە پەپوولەی کەوێڵ و کاوانەکان و نەهاتنەوە.

ئەو کچانەی بوون بە گوڵە کێویلە و هەنگەزەردەی

ئەو کەژانە و، نەهاتنەوە.

کچە قوربانییەکانت، ئەو مەلانەی، ئەو قومریانەی

بەتەنها لەسەر خوێندنی عاشقانە سەریان بڕین.

ئەو مامزانەی بەتەنها لەبەر باڕژنی دڵخوازانە، سەریانبڕین.

ئەو دەم و لێوانەی تەنها لەسەر

شەماڵێکی زەردەخەنە و

ئەو پرچانەی تەنها لەسەر

سەماکردن لەگەڵ «با»ی ئازاردا

بڕیانن و خستیانە ناو دۆزەخەوە،

سەری بڕڕاوی ژنانی وڵاتەکەم، تەنها هەر گڵۆپی کەفن

لەیەک ساتدا ئەتوێنەوە و بیر ئەچنەوە و بزر ئەبن

سەری بڕڕاوی ژنانی وڵاتەکەم، فایلەکانی تەندەرن

بە سەر خێڵ و بە سەر هۆز و بە سەر خزما دابەش ئەکرێن.

سەری بڕڕاوی ژنەکانی وڵاتەکەم، دەغیلەن و

لە سووچی دیوەخاناندا دائەنرێن و

تاریکی و تۆڵە و کینەیان تێ ئەکرێت و

لەگەڵ سندووقە فیشەک و

لەگەڵ مەرگا هەڵئەگیرێن.

بەربەرییەکان، هەموویان ئەتریقێنەوە و

لەولایشەوە، داد ئەوەرێ!

خودا، ئازادییە و

خودا، ئەوینە و

خودا، جوانییە و

خودا، هەق!

کەچی لە ماڵی خوداوە، لەپشت مایکرۆفۆنی خانەی خوداوە

کۆلکە عەقڵ و کۆلکە مەلا و کۆلکە قسە

قژی ئازادی ژنەکەم، بە مقەستەکانی ڕەجم ئەکەن!

خوێنی ئەوینی خوشکەکەم، بۆ خواردنەوەی

تفەنگەکان حەڵاڵ ئەکەن!

جوانیی ژن، سەمای هونەر، پەنجەی پیانۆ،

پێکەنینی پەپوولەکانی دڵدارێتی

نامەی عەشق و گۆرانییەکان، وەکوو تلیاک حەرام ئەکەن

جەهەننەمیان بۆ دائەخەن!

ژن، ژن، ژن

بۆ شووشەی بەندی عەشقیت و باڵەخانەی کریستاڵ و

شمشێرەکانی خەلیفە فەتوای خێڵ و فەتوای والی

هەموو جارێ دێنە سەرت و وردوخاشت ئەکەن، ژن

تۆ بەژنی ڕووناکیت و بازرگانەکانی ئایین

هەموو ڕۆژێ خڵتانی تاریکیت ئەکەن، ژن

ژن، ژن، ژن

لە بەرزایییەکانی عەقڵەوە

زریانی زانستیان بکەن بە گژدا، ژن.

لە شەقامەکانی شاری عەقڵەوە،

ئاپوورەی قەڵەم و چراوگی ڕووناکبیرییان بکەن بە گژدا، ژن!

تۆ کچە قژسوورەکەی شیعری بێکەسی

شەوت پڕە لە برووسکە و لە ڕاپەڕین، ژن

تۆ باڵێکی سروودەکەی «ئەی ڕەقیب»ی دڵدارشخصیت و

پڕیت لە یاقووتی درەوشاوەی مانا و ڕوانین، ژن

تۆ هاوارەکەی «شێخ نوری شێخ ساڵحشخص»یت

پڕیت لە ساماڵ و لە کارێزی تەقینەوە و

پڕیت لە گوڵجاڕی ئەوین.

تۆ جیهانیت، لە بەردەمی: دەروازەکەی سەدەی بیست و یەکدا

فڕینی مانگی دەستکردی و تۆ قووڵبوونەوەی چاوەکانی ئەنتەرنێتی

بۆ ئایندەی ئەم پەیامە، ژن!

لێرەیش

لە سەرانسەری وڵاتی سێدارە و خۆڵەمێش و ئەنفالیشدا

تۆ خوشکەکەی «سنەوبەر»ی قەڵادزێمکانیت

کاتێ کە تۆ ئەچوویتە ناو گەرووی نەهەنگ و دۆڵپاوە

لەودەمەدا، یەکێک نەبوو لە ژنخۆرەکانی ئەمڕۆ

یەکێک نەبوو لە خەتیبە جەهەننەمییەکانی ئەمڕۆ

ترسی زمانی پێ قووت نەدابێت و

دەنگی لەژێر سەرینەکەیدا نەشاردبێتەوە و

ئازایەتی لە پەنایەکدا گرمۆڵەی نەکردبێ.

ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی سەروقژ بە پرشنگی تۆیە، ژن!

مەکە! سەروقژت کفن مەکە، ژن!

گوڵزار چۆن کفن ئەکرێ

گوڵەگەنم چۆن کوێر ئەکرێ

گژوگیا چۆن بەند ئەکرێ

ئازادی چۆن زیندەبەچاڵ ئەکرێ، ژن!

سەروقژت مەدەرە دەست پارچە پەڕۆیەک، ژن

سەروقژت مەسپێرە بە شووی لەچک و

سەروقژت مەخەرە تابووتی چارشێوێکەوە و

سەروقژت. لە تاریکی هەڵمەکێشە، ژن!

سەرت، مەشخەڵە و

قژت، لاسکی گوڵەجۆ

سەرت، هەوری سکپڕی عەقڵە و

ڕێژنەی پرشنگ مەکوژە، ژن!

سەرت مەخەرە گۆڕی قوماشەوە، ئاسمان گرێ نادرێ.

ساماڵ زیندانی ناکرێ.

هەر تاڵێ لە قژت شیعرێکە و

هەر تاڵێ لە قژت تەیرێکە و

لە جووڵە و خوێندنیان مەخە، ژن!

سەروقژت بدەرە دەست گوڵی هەتاو و

سەروقژت بسپێرە بە ئەنگوتی باران و

سەرو قژت بدەرە دەست ئەو باهۆزەی

لە دیرۆکی دەربەندەکەی کوردایەتیی مامە ڕیشەشخص و «حەمک»ەوە

هەڵیانکرد و بە گەرمیاندا سووڕانەوە

تێکەڵ بە بۆی سمڵی ژنە گەرمیانی و

سۆزی دایکی «حەمەڕەش» بوون، ژن!

تێکەڵ بە هۆرەی دۆڵی جافەتی و

مانگەشەوی «وەسانانمکان»بوون، ژن

سەرت بدەرە دەست گزنک

با پرچەکانت لەگەڵ هەوای ژیاندا دەست بگرن و

با پرچەکانت وەک باڵی باڵندەکان بکرێنەوە و

شەپۆل بن و هاژەیان بێ، ژن!

هەشتی مارت، ژنە ئاوێنەفرۆشێکی دڵدارە و

ڕووناکی بە سەر وڵاتدا ئەبەخشێتەوە.

هەشتی مارت، کچێکی شەنگە و

بە تریفە لەسەر ڕووی ئاو شیعر ئەنووسێتەوە.

هەشتی مارت، کیژێکی جوانی کەرکووکمکانە و

هەموو ساڵێ لەم ڕۆژەدا

ئەبێ بە کۆترەباریکە و هەڵئەفڕێت و

لەدواییدا لەسەر لێواری پەنجەرەی

زیندانەکەی لەیلا زاناشخص، بەکاوخۆ ئەنیشێتەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی ژیانتە، ژن

ئەمڕۆ بە شارای قژی تۆدا

جریوە هەڵئەواسین و

ئەچینە ناو ژووری فرمێسکەکانتەوە و

ئەچینە ناو دڵۆپە خوێنتەوە و

جەللادەکانت ئەبینین، ژن!

ئەچینە ناو توناوتوونی زریکەکانی ئەنفالی تۆوە،

بیابانی عەرعەر لە قریشکەی تۆدا و

لە دۆزەخی ئەم جیهانەدا ئەبینین، ژن!

ئابڵوقەدانی جەهالەت و گەمارۆدانی خەنجەر و

دۆزەخەوانی دیوانی «بێکەسشخص» و کتێبەکەی «عەبدولخالقشخص» و

گوێزانی سەر شادەماری ملی «ڕشتەی مرواریاعلام»ی سەجادی و

جارێکی دی بکوژانی گالیلۆشخصکەی زانستخوازی

لە کوشتنی جەستەی «عومەر تۆفیقشخص»دا ئەبینین، ژن!

لە سارای گەرمیانەوە تا کاوانەکانی کوێستان

یەک یەک لەناو گیانماندا ڕیزتان ئەکەین، ژنانی ئەنفال!

یەک یەک بە گوڵی ژاڵە ئەتانهۆنینەوە و

ئەتانکەینە ملی کێو بە کێو و

ملی دار بە دار و

ملی شەقام بە شەقام

ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی تۆیە

ئەمڕۆ چرکە و دەقیقە و سەعات مێیینەن

ئەمڕۆ ژیان مێیینەیە

لەسەر قیژەی ڕاونراوت، ئاگر ئەنێین بە بێدەنگییەوە.

لەسەر زیندەبەچاڵکردنی خەون و عەشقت،

ئەبین بە یاسایەکی دەم تیژ

لەسەر هەڵکێشانی دەنگت، ئەبین بە هاواری مێژوو، ژن.

لەسەر تەنیاییت و لەسەر خوێنت

ئەبم بە قەسیدەی قوربانی و

بە ئاوازێکی خوێناویی و بە قەڵەمێکی شەهید، ژن.

ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی تۆیە و

ئەمڕۆ ئەبریسکێمەوە چون پێکەنینی زەریا و

منیش شنەشنمە وەک پەرچەمی سەرچاوەی چیا، ژن.

ژن و ژن و ژن و...