لانەکان یەک ئەگرنەوە

از کتاب:
چراکانی سەر هەڵەمووت
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 5 دقیقه  985 مشاهده

یەک سەرچاوە و ڕووبارێک و چەندین جۆگە

کێوێک و دەربەندێک و چەندین ڕەوەز

ئاسمانێک و ئاسۆیەک و چەندین باڵندەی ڕەنگاوڕەنگ

زەمینێک و باخچەیەک و چەندین پەرژین

جۆگەکان ئەڕژێنەوە ڕووبارەکە

ڕەوەزەکان دەست ئەدەنەوە دەست دەربەند و

مەلەکان هەریەک ئاسۆ ئەکەنەوە بە هێلانە و

پەرژینەکان خۆیان، خۆیان لائەدەن و ئەچنە ناو باخچەکە

هەموو گوڵەکان خۆیان

ئەکەنەوە بە یەک چەپک و

ئەچنەوە ناو گوڵدانە گەورەکە

هەموو زەنگەکان ئەبنەوە بە یەک زەنگ

بۆ یەک سروودی خۆشەویستی

بۆ یەک کاروانی ئازادی

هەموو تاوڵە دابڕاوەکان

ئەچنەوە ناو یەک هۆبەی دیموکراتی

گەروەکانمان ئەبنەوە بە یەک گەروو

بە شمشاڵێک و بە باڵەبانێک و

بۆ ئازادیمان ئەخوێنن

ئەمە جەژنی زامە هەرە قوڵ و هەرە ماندوو

و هەرە سوورەکانی کوردستانە

ئەمە جەژنی یەکبوونی ئەو داربەڕووانەیە کە

ڕەگەکانیان بە پشتی مێژوویەکی بەردەڵاندا چۆتە خوارەوە و

لە دۆزەخدا سەریان هەڵدا

ئیمڕۆ جەژنی ئەو ماڵە سەوزەیە

- کە بەر لە حەڤدە ساڵ و لە تاریکستانی دوای نوشوستیدا

ئەو وەختەی مۆمێک نەبوو

ئەمان ملی خۆیان کرد، بە یەکەم مۆم

ئەو وەختەی تاقە ئەسپێک نەبوو

تاقە سوارێک نەبوو

تاقە دەنگێک نەبوو

ئەمان ورەیان کرد بە یەکەم ئەسپ و

باوەڕیان کرد بە یەکەم سواری ئاوزەنگی ئەڤین و

دەنگیشیان کرد بە یەکەم زریان.

ئەمە ئاهەنگی ئەو ماڵە خوێناوییەیە.

کە دوابەدوای ئاوی ڕەشی نوشوستی و

هەڵدێرانی مێژوویەک

یەکەمین چرای خوێنیان هەڵکرد،

یەکەمین سێدارەیان خستە گریان و

لە «قەندیل»ی بەستەڵەک و دیرۆکی سەهۆڵبەنداندا

ڕسکان و بوون بە یەکەم

ئەستێرەی ناو بەفر و

یەکەم ترووسکەی شۆڕشی نوێ.

بوون بە یەکەم چەخماخەی دەستڕێژی

ئەو هەڵۆ سوورانەی لە پایتەختی ئەژدیهادا

بۆ یەکەم جار مێردەزمەی ترسی بەعسییانیان

کوشت و بۆ یەکەم جار

گوڵی خوێنی خۆیان دا لە بەرۆکی شارەکانی

سلێمانیمکان و کەرکووکمکان و هەولێرمکان و

زنەی هیوایان لە گیانی وشکبووی

ئەم خەڵکەدا هەڵقوڵانەوە و

بوون بە قیبلەنما.

لە بیرتان بێ، باڵای بەرزی ئیمڕۆ

بە باڵای بەرزی دوێنێوە باڵایە و

ئاڵایە و پاشەڕۆژ.

لە بیرتان بێ زەماوەندی ئەمڕۆ

لە کام دۆزەخی ئازاری دوێنێمانەوە تاوی سەندووە

ئەمە ئاهەنگی ئەو ماڵە سەوزەیە

کە نیوەی کوڕەکانیان ئێستاکە لە گردی شەهیدان و

لە سەیوانەکانی سەرتاسەری ئەم خاکەوە،

وەک گوڵەبەڕۆژە ڕواون، لێرەن و

تەماشامان ئەکەن!

ئەمە ئاهەنگی شەهابشخص و مامەڕیشەیەشخص

ئاهەنگی عەلیی هەژار و کاردۆ گەڵالێیە

ئەمە جەژنی یەکگرتنەوەی قەنارەکانمان و

مەتەرێزەکانمان و قەڵەمەکانمان و

یەکگرتنەوەی عارەقی ڕەنجی بە زەنگوڵ زەنگۆڵی

ساڵانی دووکەڵ و ساڵانی ئەنفال و

ساڵانی گوڵ و خۆڵەمێشمانە

ئەمە زەماوەندی ئەو پێشمەرگانەیە،

کە بۆ یەکەم جار سەردەقشکێن و مەرگبەزێنی ناو

مەملەکەتی ڕەشی بەعس بوون.

بۆ یەکەم جار بە درێژایی چەندین سەدە،

خۆیان کرد بە دڵی کەرکووکمکاندا و

بەر لە هەمووان تەوێڵی خانەقینمکان و دووز و

باوەشاسواریان ماچ کردووە، بۆیە ئەمجاریش

شاخی «حەمرینمکان»یان

بە خوێنی چەندین هەڵۆی وەک حەمەڕەش

لە ئازادیی مارە کرد

لەدوای هەمووانیشەوە باسی خۆیان کرد!

ئەمە ئاهەنگی ئازاد هەورامی و ئارامە.

ئەمە جەژنی ئیبراهیم عەزۆیە.

ئەمە کەرنەڤاڵی هەموو دوا ئاواتەکانی خوێنی شار و

خوێنی شاخیانە،

لەو خوێنەی لە پێشبڕکێی ئازادیدا،

لە پێشبڕکێی بەزاندنی سێدارەدا،

لە پێشبڕکێی بەزاندنی زیندانەکاندا،

لە پێشبڕکێی قەڵەمی نەترس و وشەی ڕاپەڕیودا

سەردەستەی خوێنەکانی تر بوون و

لە ڕیزی یەکەمی هەڵوەریندا بوون بۆ گەشانەوەی

ئەم ڕۆژە.

ئەمە ئەو شایییە ڕەنگینەیە،

ئەو مزگێنییە سپییەیە،

ئەو زەماوەندە گەورەیەیە

کە زۆرترین ژمارەی شەهیدانمان دەستیان تیا گرتووە و

لەگەڵماندا هەڵئەپەڕن و

لەگەڵماندا گۆرانی بۆ ئازادی و

دیموکراتی و یەکێتی و تەباییمان ئەڵێن

ئەگەر ئەو زامانە گەشاوەترین زام نەبوون، بۆنیان مەکەن!

ئەگەر ئاوێنەکانی دوێنێی قەندیلمکان و دوێنێی کەرکووکمکان و

دوێنێی دابان و دوێنێی کەتوو، سەفینمکان و شەقڵاوەمکان و سەری ڕەش

بێگەردترین ئاوێنە نەبوون، بیانشکێنن.

لەسەر ئەم شانۆی دیموکراتییە

باڵامان باڵای پیرەمەگروونمکانە.

ئێمە پڕ بە دەنگی حەقیقەتی خوێن و حەقیقەتی فیکر و

حەقیقەتی مێژوومان قسە ئەکەین،

ئازادیی مەزنە،

بەڵام بە یەکبوونەوە مەزنترە.

کوردستان خۆشەویستە

بەڵام بە یەکێتییەوە خۆشەویستترە.

ئەم ڕووبارە بەخوڕە و بەهاژە و بەبڕشتەیش

بە تێکەڵاوبوونی ئەو جۆگە ڕوون و پاکانەوە

بەخوڕتر و بەهاژەتر و بەبڕشتترە.

لانەکان یەک ئەگرنەوە.

دیوارەکانی لێک دابڕان هەرەس دێنن.

تفەنگەکان ئەچنەوە یەک مەشجەب و

قەڵەمەکان ئەچنەوە یەک چاپخانە و

چراکان لە یەک ڕێگەدا کۆ ئەبنەوە و

پەڵە هەورەکان، هەورە سپییەکان

ئەچنەوە ناو یەک ئاسمان و

ئیتر ئەبینە بارانێک، کە سەرتاپای ئەم وڵاتە

ئەکەین بە گوڵجاڕی خۆشەویستی و تەبایی و

بە نیشتمانی ئاشتی و دیموکراتی.