پەڕەشووت
از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
555 مشاهده
منیش خەیاڵم فڕگەیە
منیش شیعرم فڕۆکەیە
منیش وشەی پەڕەشووتداری خۆم هەیە
«ڕەنگە پەڕەشووتەکانیان،
هەندێ جار فرمێسکی خۆم بن.
ڕەنگە پەڕەشووتەکانیان، زۆر جاری تر
گوڵونکەکانی کۆڵوانەی دایکی تۆ بن.
ڕەنگە پێڵووی منداڵانی «هەڵەبجەمکان» بن.
ڕەنگە مەمکی کچەکانی «وەسانانمکان» بن.
ڕەنگە کڵاو و جامانەی شەهیدان بن».
هەموو جارێ ئەیانبەمە
ژوور وڵاتی هەور و باران
خۆیان هەڵئەدەنە خوارێ و پەڕەشووتیان ئەکەنەوە
حەرف، حەرف ئەنیشنەوە.
هەموو جارێ وشەی پەڕەشووتداری من
عەردێکی نوێ
ئەستێرەی نوێ
لە گەردوونی هۆنراوەدا ئەدۆزنەوە!
منیش شیعرم فڕۆکەیە
منیش وشەی پەڕەشووتداری خۆم هەیە
«ڕەنگە پەڕەشووتەکانیان،
هەندێ جار فرمێسکی خۆم بن.
ڕەنگە پەڕەشووتەکانیان، زۆر جاری تر
گوڵونکەکانی کۆڵوانەی دایکی تۆ بن.
ڕەنگە پێڵووی منداڵانی «هەڵەبجەمکان» بن.
ڕەنگە مەمکی کچەکانی «وەسانانمکان» بن.
ڕەنگە کڵاو و جامانەی شەهیدان بن».
هەموو جارێ ئەیانبەمە
ژوور وڵاتی هەور و باران
خۆیان هەڵئەدەنە خوارێ و پەڕەشووتیان ئەکەنەوە
حەرف، حەرف ئەنیشنەوە.
هەموو جارێ وشەی پەڕەشووتداری من
عەردێکی نوێ
ئەستێرەی نوێ
لە گەردوونی هۆنراوەدا ئەدۆزنەوە!