لە تووڕەبوونێکدا

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  338 مشاهده
ڕۆژێ چاکەت بە قۆپچەی سەر قۆڵی خۆی وت:
- تۆیش نەبی من لەبەر ئەکرێم.
تۆیش نەبی من
هەر سەرما گل ئەدەمەوە.
تۆیش نەبی من، هەر چاکەتم!.
- تۆیش نەبی ئەم پیاوە ئەژی.
«گوێم لێ بوو ڕۆژێ دڵیشم
وای، بە ڕیخۆڵەکوێرەم وت.»
منیش ئەڵێم:
- ببی و نەبی
تۆیش ئەو ڕیخۆڵەکوێرەیە و
قۆپچەی سەر قۆڵی چاکەتمی!.