شەکردان

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  371 مشاهده
پیاڵەیەکی پشتێن زەڕلی، هەر بە پێوە
لەناو سویزگییەکەدا پرسی:
- ئەو شەکردانە لەبەر چی
فرمێسکی سپی ئەڕێژێ؟
چەندین ساڵە لەم ماڵەدا
دڵشاد دڵشاد
دێت و ئەچێ.
گشت ڕۆژێکیش کەوچک کەوچک
زەردەخەنەی شیرینیمان پێ ئەبەخشێ!.
یەکەم جارە بگری و پەست بێ
بۆ؟ لەبەرچی؟
خوێدانە دەم هەراشەکە هەڵیدایە:
- چونکە ئەمڕۆ
شەکردانێکی دیکەیان بەسەر هێنا!
- سەد مەخابن!
ئەی باشە ئەم چی لێ ئەکەن؟!
- خۆ نایکوژن!
وا بڕیارە ئیتر بیکەن بە ئاڵەتدان!