جریوە

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  379 مشاهده
نیوەشەوی هاوینێ بوو
لەسەر سەرم، دوو ئەستێرەی
سەر هەڵەمووت
بۆ یەکتر ئەخنینەوە و
چەپک چەپک
جریوەیان ئەگرتە یەک.
ئەوەی ژوورتر
چاوم لێ بوو، دەستی کەمێ تەتەڵەی کرد
جریوەیەکی کەوتە سەر جێگەکەم و
چاوی شیعرێکی من پشکووت!.