عاشق

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1076 مشاهده
یەکەم جار بوو قامیشەڵان
قامیشێکی عاشقی خۆی لێ یاخی بێ
ئەم عاشقە باریکەلە ڕەنگزەردەمان
دڵی بە «با»ی وەشتا چووبوو
قامیشەڵان وتیان نابێ و نەیاندایە
عاشقی شێتی بێهەناو
وتی: ئەو تەنها لە لایە
ئێوەش هەمووتان لە لایە
ئەوەش دڵم!
قامیشەڵانی ڕقهەڵساو
بۆ سزادانی دڵداری چاو بە شەونم!
دارکونکەرەیان بۆ بانگ کرد
دارکونکەرەی دەنووک زۆر تیژ
پێنج شەش کونی کردە دڵ و
لەشی قامیش
لەو ڕۆژەوە ئەو عاشقە
بوو بە شمشاڵ
لەو ڕۆژەوە زامی دڵدار
بە پەنجەی با
دێتە قسە و
گۆرانی بۆ دنیا ئەڵێ
هەتا ئیستا.