ژیانم

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  960 مشاهده
دوو شت کەم خایەنە
بزەی دەم و لێویان
وان لەپێش چاو
خۆشیی من
خۆشیی پەپوولە
دوو شت خێرایە هەڵچوونیان
بە بڕشتە گەورەبوونیان
وان لەپێش چاو
باڵای خەمم
باڵای لاولاو.