چەک

از کتاب:
ئاوێنە بچکۆلەکان
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  870 مشاهده
بۆ ئەوەی شاخ دڵی خۆش بێ
درەختەکان بە «با»یان وت:
وەکوو شمشاڵ بیانژەنێ.
بۆ ئەوەی باخ وەڕس نەبێ
مەل بە چەم و ڕووباری وت
شەپۆل دەس گرێ و پێکەنێ.
هەتا شیعریش ئازاد بفڕێ
خاک بە چەکی پێشمەرگەی وت
گڕ لەم شەوگارە بەربدا و
لە باوەشی خۆردا بمرێ!