سەرین، ١٩٦٧

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  329 مشاهده
لەناو جێوە
بەر لە نووستن
هەڵبەستێکم و گۆرانییەکی «پۆڵ ڕۆپسنشخص»
سەرینەکانیان گۆڕیەوە
ئەو پانتۆڵی «تۆم»ە قولەی
بێ ئیش و کار بوو بە بالیف و سەرینی
ئەم شەرواڵەکەی «مامە ڕووتە»ی بیتوێنی
بۆ بەیانی
کۆترەکانی «بیتوێن» دیان
گۆرانییەکانی «پۆڵ ڕۆپسن»
شەدەی گوڵگوڵیان بەستووە و
تێ ئەچریکێنن لە حەیران
بۆ بەیانی
لە بەردەمی ماڵە تەنەکەکەی «تۆم»دا
بینیان وا: مامە ڕووتەیش
شەپقەی شیعرێکی بێ ئیشی
لەسەردایە و
ئەویش بووە:
بە: قولە ڕەش!