پۆل
از کتاب:
            کازیوە
        اثر:
                شیرکو بیکس (1940-2013)
        
             1 دقیقه
             1243 مشاهده
        
        
    
                لەناو پۆلدا
کڵۆ تەباشیرێ هەستا،
ڕووی کردە ڕیزە کورسییەکان
وتی ئەبم بە مامۆستا!
کورسییەک دەستی هەڵبڕی
وتی: پرسێ،
وانەکەمان لەچی ئەدوێ؟!
تەباشیرەکە بۆی نووسین
-مێژووی برین-
«دێریاسین» چووە سەر تەختە و،
دیوارەکان کەوتنە گریان
پەنجەرە کەوتە خوێندنەوەی ڕووبارەکان
برین گەورە بوو، گەورە بوو
تا پۆلی خوێندن لەناویا
بوو بە کەشتی و
چارۆکەی خوێنینی هەڵدا
مامۆستاش بوو بە «مانگێک» و
لە سەرەوە، ڕێی شەفەقی
نیشان ئەدا!
			
            
        کڵۆ تەباشیرێ هەستا،
ڕووی کردە ڕیزە کورسییەکان
وتی ئەبم بە مامۆستا!
کورسییەک دەستی هەڵبڕی
وتی: پرسێ،
وانەکەمان لەچی ئەدوێ؟!
تەباشیرەکە بۆی نووسین
-مێژووی برین-
«دێریاسین» چووە سەر تەختە و،
دیوارەکان کەوتنە گریان
پەنجەرە کەوتە خوێندنەوەی ڕووبارەکان
برین گەورە بوو، گەورە بوو
تا پۆلی خوێندن لەناویا
بوو بە کەشتی و
چارۆکەی خوێنینی هەڵدا
مامۆستاش بوو بە «مانگێک» و
لە سەرەوە، ڕێی شەفەقی
نیشان ئەدا!