لە دارستانێکدا

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  618 مشاهده
تاریک داهات، شێرێ لە لانەکەی خۆیدا
بیری کردەوە، چۆن سبەی
پەلاماری پڵنگەکەی هاوسێی بدا؟
پڵنگەکەش بیری ئەکردەوە کە چۆن،
بەیانی ڕێوی بگوورێ و کەوڵی بکا؟
ڕێویش بیری ئەکردەوە
چۆن بگاتە هێلانەی ئەو کونە شاخە و
زەرنەقوتەی کۆتر بخوا؟
کۆتریش بیری کردەوە
چۆن ئەتوانێ
ڕاوچی و
باڵندە و
ئاژەڵی
ناو دارستان هەموو یەک خا؟!
چۆن ئەتوانێ؟!