سووتوو

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  432 مشاهده
بە سووتووی وشەی شیعرێکی
سووتێنراوم
برینی سەر سنگ و مەمکی
«مانگ»ێکم ئەبرژاندەوە
کە مانگ زەردەخەنە گرتی
سووتووی شیعرە سووتاوەکەم
بوو بە گوڵەلاولاوێک و
خۆی لە بەژنی
پەخشانێکی ئاوارەبووم
ئاڵاندەوە.