چەند مشتە حەرفێ

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  588 مشاهده
چاوم لێ بوو، هەڵبەستێکی «گارسیا لۆرکاشخص»
هەستایە پیان
بەرامبەری پەخشانێکی «غەسانشخص» هات و
لەیەک کاتدا، لەناوەڕاستی «غەرناتەمکان» و،
«قودسا» هەردوو
توند توند یەکتریان ڕاوەشان،
کە تێکەڵ بوون و هەڵڕژان
مشتێ حەرفیان بوون بە چەک و نارنجۆک و
خۆیان هاویشتە ناو دەستی
شۆڕشگێڕان
مشتێکی تریان بوون بە نان
مشتی دواییش بوون بە گوڵ و
خۆیان دا لە:
سنگ و مەمکی
ئۆخژنی کچی دەزگیران!.