سووتان

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  648 مشاهده
بە پێپلیکانەی ترسدا،
تاریکی هەر وەکوو دزێ
بۆ دەروونم شۆڕ ئەبۆوە،
کاتێ گەیشتە ناو دڵم
ویستی دەستی
ڕابکێشێ
لە پڕێکدا
خۆشەویستیم داگیرسان
تاریکی و ترسم تیا سووتان.