تەوقەکردن

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1112 مشاهده
قەڵەمی «زنجی»یەک لەسەر
کۆشکی سپی ڕاوەسابوو
هاواری کرد:
کە برووسکە تەوقە لەگەڵ
هەورا ئەکا
کێڵگەکان هەڵئەسنە سەرپێ و،
دروشمی «باران» هەڵئەگرن
کە کێڵگەکان تەوقە لەگەڵ:
باران و ڕووباردا ئەکەن
ڕووت و برسی ڕاست ئەبنەوە و
داوای نان و پۆشاک ئەکەن
منیش هەرچەند وشەکانم
تەوقە لەگەڵ: دەنگما ئەکەن
شیعرەکانم ڕاست ئەبنەوە و:
داوای سەربەستیم لێ ئەکەن.