کۆبوونەوە
از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
1 دقیقه
1300 مشاهده
لە ئەمریکای خواروودا
شەو بە دزیی مەخفەرەوە
چەند سنوورێ کۆبوونەوە،
بڕیاریان دا کە یەکتری
بسڕنەوە!
پەساپۆرتی بەر باخەڵی شار و گوندی
ئەم دنیایە وەرگرنەوە
وەختێ هەستان، لەناکاودا
پایتەختەکان هاتن دایان
بە سەریاندا
بەریان نەدان
تا هەر «یەکێک»یان کرد
بە دوان
بە سیان
کە بەریان دان
پەساپۆرتیان دا بە خۆشیان!
شەو بە دزیی مەخفەرەوە
چەند سنوورێ کۆبوونەوە،
بڕیاریان دا کە یەکتری
بسڕنەوە!
پەساپۆرتی بەر باخەڵی شار و گوندی
ئەم دنیایە وەرگرنەوە
وەختێ هەستان، لەناکاودا
پایتەختەکان هاتن دایان
بە سەریاندا
بەریان نەدان
تا هەر «یەکێک»یان کرد
بە دوان
بە سیان
کە بەریان دان
پەساپۆرتیان دا بە خۆشیان!