هەڵوەرین

از کتاب:
کازیوە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  719 مشاهده
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت
نیگامی کرد بە پەپوولە و
بە ئاسمانی «هۆڵ»دا فڕی،
هەتا لەسەری نیشتەوە.
کە کردتەوە و،
پێشکەش یەکێکی ترت کرد
لەو ساتەدا
ئەی گوڵپەری!
لەنێوانی پەنجەکانتا
پەپوولەی چاوم هەڵوەری.