لە خوا پاڕانەوە

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  900 مشاهده
هەدەر دەڕوا؛ هەموو عومر و حەواسم
لە غەیری تۆ کەسێکی تر بناسم
«معاذ اللهعربی» نییە هەمتای تۆ کەس
ئەتۆی خەللاقی جوملەی عام و خاسم
ئەمن عەبدێکی مەزڵووم و زەلیلم
«بحمد اللهعربی» ئەتۆ «واحدعربی» دەناسم
زەمانێکە بە دەرد و غەم گرفتار
بووم و هێشتاکوو هەر میننەت شوناسم
تەمەننامە؛ لە قاپی ڕەحمەتی تۆ
دەوای دەردم عەتا فەرمووی؛ کەساسم
وەکوو کۆتر دەناڵم؛ شەو هەتا ڕۆژ
سکوونم بۆ نییە، سەرسام و کاسم
لە گوڵگەشت و چەمەندا، چی لە گوڵ کەم
بە ڕوو زەرد و بەسەر بەرگی پەڵاسم
لە فکر و حاڵەتی مەرگم پەشێوم
بە ڕەحمی تۆ نەبێ؛ نابێ خەلاسم
کەسێکم عەبدی تۆ و ئۆممەت بە ئەحمەد
لە ئەسبابی سەلاحت بێ لباسم