لە خوا پاڕانەوە
لە کتێبی:
دیوانی میرزا غەفوور
بەرهەمی:
میرزا غەفوور (1870-1938)
1 خولەک
1122 بینین
هەدەر دەڕوا؛ هەموو عومر و حەواسم
لە غەیری تۆ کەسێکی تر بناسم
«معاذ اللهعەرەبی» نییە هەمتای تۆ کەس
ئەتۆی خەللاقی جوملەی عام و خاسم
ئەمن عەبدێکی مەزڵووم و زەلیلم
«بحمد اللهعەرەبی» ئەتۆ «واحدعەرەبی» دەناسم
زەمانێکە بە دەرد و غەم گرفتار
بووم و هێشتاکوو هەر میننەت شوناسم
تەمەننامە؛ لە قاپی ڕەحمەتی تۆ
دەوای دەردم عەتا فەرمووی؛ کەساسم
وەکوو کۆتر دەناڵم؛ شەو هەتا ڕۆژ
سکوونم بۆ نییە، سەرسام و کاسم
لە گوڵگەشت و چەمەندا، چی لە گوڵ کەم
بە ڕوو زەرد و بەسەر بەرگی پەڵاسم
لە فکر و حاڵەتی مەرگم پەشێوم
بە ڕەحمی تۆ نەبێ؛ نابێ خەلاسم
کەسێکم عەبدی تۆ و ئۆممەت بە ئەحمەد
لە ئەسبابی سەلاحت بێ لباسم