هانای شاعیر بۆ جەمیل ئاغای قائیمقامی «کۆیە»
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
749 مشاهده
بە ئومێدی نەسیمێکم، سەبا بێنێ لە کوێ یارم
دەڵێم بەڵکوو لە دڵ دەرچێ مەراقی پار و پێرارم
بە نەوعێکی وەها دەرد و ئەلەم سەرباری خاترمە
لە گەرداوی غەما غەرقم لە عومر و ماڵ، بێزارم
عیلاجم ناکرێ بیللا بە سەد عیلمی فلاتوونی
بە غەیرەز لۆتفی مەولا نیم نیگاهی چاوی دڵدارم
لە تەقسیر و سیەهـ ڕووییم، لە ڕووم نایێ تەمەننا کەم
قوبووڵم کەن بە مەحسووبی سەگانی کۆیی سەردارم
ئەسەف ناخۆم، لە دەس جەوری زەمانە و میحنەتی دەوران
ئەزەل تەقسیمی وا کردووە، بە دایم دڵ بریندارم
خۆشە گەر دڵ بریندار بێ، بە دەردی عەشق دووچار بێ
سەر و ماڵی فیدای یار بێ، مەگەر حەق خۆی بکا چارم
دڵی «میرزاتخلص»یی بێ چارە، زەمانێکە بریندارە
بە تەقەیرەی گرفتارە، بە ئومێد ڕەحمی سەتتارم