یادی نیشتمانم
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
2 دقیقه
706 مشاهده
دەخیل بادی سەبا؛ تەشریف بەرە بۆ خزمەتی یارم
بکە عەرزی خلوسی «من» کەوا مەحروومی دیدارم
دەمێکە دوور لە یار و مەوتن و دیداری یارانم
بە داغ و فرقەتی دووری زەلیل و دڵ بریندارم
دەروونم پڕ شەڕاڕەی حەسرەت و هیجرانی یارانە
خودا کەی بێ بکا ڕەحمێ؛ بە حاڵی خەستەیی زارم
هەتاکەی دڵ لە غوربەتدا بناڵێنێ لە میحەنتدا
بمێنم من لە حەسرەتدا، نەبێ کەس بۆ مەدەدکارم
بە سۆزی ئیشتیاق و چەشمەیی سەرچاوەی چوارباغ
بناڵێنێ و بسووتێ سینەیی پڕ دەرد و ئازارم
لە سینەمدا گەلێ داغە، هەوای جۆباری کانیسکان
زەمانێ، ئەو بوو ڕێباز و مەقام ئاهووری تاتارم
حەیات؛ بوو چەشمەساری سەرچنار و کانیی ناوگردان
ئەمێستا بۆتە مەئوا و مەسکەنی سەرجوملە ئەغیارم
مەقامی دەشتی کۆلک،مکان زاهیرا مابێ بە سەیرانگاهـ
وەیاخو بۆتە جادەی ئۆتمە بێل و ... سوارم
دەبێ سەیرانی داری شێخ عەباس مابێ وەکوو جاران؟
بە سەبزەزار و پڕ گوڵ بێ وەکوو دوو چاوی خونبارم
مەگەر وێرانە چاوەی کانی ماسی یا نە هەر وەک خۆی
ئەمێستاش پڕ لە مورغ و ماهییە ماوە بە ڕووبارم
بڵێی پێش تەکیەکەی شێخ مارفشخصی مەرحوم دەبێ چۆن بێ؟
لە دەست تەیارە و بۆمبای زەمانی پار و پێرارم؟
محەللەی سەرشەقام وەختێ کە جادەی قاپی بەغدا بوو
ئەمێستا بۆتە جادەی ئۆتمەبێل بۆیە غەمبارم
بە سەردی و خۆشی ماوە ئاوی حەوزی خانەسووتاو یان؟
ئەویش سەرچاوەکەی لێڵە، لە دەست چەرخی کەچ ئەتوارم؟
خەتای چەرخی دەنی تەبعە، کەوا من دڵ پەرێشانم
کە دیدار ئاخری کردووم، خودا بگرێ سەبەبکارم
خودایە فرسەتم دەی بەڵکوو تا چاکی گریبانی
نەگرتووم و ئەجەل ماوەم؛ بچم بۆ خزمەتی یارم
دەمێکە «خاڵە میرزاتخلص» ئارەزوومەندی «زیارەت»یە
لە خزمەتی زاتی «کاک ئەحمەدشخص» بەسە لەم ژینە بێزارم