دڵان ئەبا بە تاڵان چاوانی پڕ خوماری

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  697 مشاهده
دڵان ئەبا بە تاڵان چاوانی پڕ خوماری
شکست ئەدا بە سۆسەن بە حوسنی بێ شوماری
خەرمانی موشکی نا ژێر گۆشەی کڵاوی لاری
دوگمەی یەخەی ترازا دەرکەوت دوو هەناری
فەریاد و ناڵە کەوتە نێو عاشقانی زاری
نقابی دا لە پەرچەم بە تەلعەتی قەمەردا
بە قامەتی شکستی بە سەرو و نەیشەکەر دا
گەشاوە ناری شەوقی لە قەلبی پڕ شەرەردا
لە تۆی شەوی سیاوە شەفەق بەیانی بەردا
تلووعی کرد خورشید لە هەوری موشک باری
شەمی گۆنای دەرخست لە بەزمی دڵبەریدا
سەوادی موشکی چینی بە زولفی عەنبەری دا
بە تاقی ئەبروانی لە وەسمە زیوەری دا
کەوتە تەواف عەقرەب بە دەوری موشتەری دا
بە هار هات و سەرسام، سەفای لالەزاری
زولفی بڵاو و خاوی داوی بەڵایە بۆ دڵ
لەم داوە خاوە ڕێگەی نەجاتمانە موشکوڵ
لە بورجی دڵبەریدا گرتوویە یار مەنزڵ
غونچە کە هاتە خەندە شکانی قیمەتی گوڵ
ئاوی حەیات ئەڕژێ لە لەعلی ئابداری
بەڵێ کە ڕۆژ هەڵبێت ئەبێ سوها نەمێنێ
یۆسفشخص کە بێتە بازاڕ عەزیز ئەو ئەسێنێ
لەگەڵ شیشەی گوڵاوا گوڵاو نانوێنێ
بە ناز و عیشوە چاوان سۆسەن ئەگەر هەڵێنێ
ئەبێ وەنەوشە داخا سەری بە شەرمەساری
غونچە گوڵی لە نێوان پەڕەند و پەڕنیانا
جوان و دڵڕوبا وەک پەروین لە ئاسمانا
بە ڕەسمی نازەنینان لە سەحنی گوڵستانا
خەرامی دا بە سەروی لە بەزمی عاشقانا
فەدای سەروی قەددی سەد سەروی جۆیباری
برینی دڵ بەسۆیە زەخماری تیری تۆیە
مەجنوونشخصی وێڵ و ناکام فەرهادشخصی ڕەنجەڕۆیە
سەیلی خوێناو و زووخاو جاری میسالی جۆیە
لە بورجی عەقرەبایە هیلالی موشک بۆیە
مەشهووری عامە ئەمڕۆ دڵم بە بێقەراری
بەری هەنارە، سێوە نەمامی قامەتی یار
نارنجە، پڕتەقاڵە وەلێ لە سیمی عەییار
دوو کوڵمی دوو گوڵاڵەی ڕەونەق فەزای گوڵزار
ئەزانی چۆنە وەختێ عەرەق ئەخاتە ڕوخسار
شەونم کە دێتە سەر بەرگ گوڵانی نەوبەهاری
بە نووکی ناز وغەمزە ڕیشەی حەیاتی هەڵکەند
هۆشی لە هۆشیاران بە نازی نەرگسی سەند
بەهای موڵکی چینە لە لێوی یەک شەکەرخەند
لە جەننەتی نەعیما تەڵا بە لەعلە پەیوەند
بڕوانە بۆ چەپ و ڕاس دوو بەدری گۆشواری
گرپەی گڕی دەروون و هاژەی فرمێسکی خوێنین
بەشی منی هەژارە لە گەڵ فوغان و ناڵین
لەبەرچی زیزە لێمان لەسەرچی هاتە سەر قین؟
ئێمەی کە دێتە بەرچاو ئەخاتە تەلعەتی، چین
حەساری دەوری چینە، سپاهی زەنگباری
ئارامی گیان و شادی دڵەی بەسۆز و کوڵمی
مایەی حەیات و قووتی ڕەوان و هێزی دڵمی
بڕوانە لێم هەتا کەی مایل بە جەور و زوڵمی
وەختێ کە زولفی لادا لە سەر چرای کوڵمی
پەروانە کەوتە پەرواز بۆ ڕەقس و جان نساری
ئەم حوسنە دڵفریبە کەوا لە ڕووی یارا
بە ناز ئەگەر گوزەر کا دەمێ بە لالەزارا
گوڵ سەر ئەخاتە بەرپای لەگەڵ سەد ئیفتیخارا
سەد کارەبا بە قوربان ئەو گەردنە دڵ ئارا
ئەو پووش ئەبات و خاشاک، ئەم فکر و هۆشی «زاریتخلص»