ئەی لە سەر تەختی نەبووەت تا ئەبەد تۆ پادشای

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  714 مشاهده
ئەی لە سەر تەختی نەبووەت تا ئەبەد تۆ پادشای
وەی لە بەحری ئافەرینشدا دوڕێکی موستەفای
ڕەحمەتی دوو عالەمی بۆ ئەهلی دوو عالەم پەنای
بۆ تەریقی ڕاسی حەقناسی یەگانە ڕەهنومای
خاتەمییەت خەلعەتی تۆیە کە «ختم الانبياعربی»ی
ئەی بە خلقەت پێش زاتت هیچ مەوجوودێ نەکەوت
بۆ مەقامی قابی قەوسەین ئەو دەمەی موژدەت ژنەوت
وا بە تیژی مەرکەبت لەم نۆ سەمایە سەر ئەکەوت
بەو هەموو شاباڵەوە جبریل عاجز ما لە ڕەوت
ئەو غوڵامی پیادە بوو، تۆ شاسواری ئەنبیای
ئافتابی زاتت ئەو وەختە تلووعی پێ درا
بەحری ساوە ئاوی ڕۆچوو ئاوری تێ بەردرا
ناری چەن سەد ساڵە دامرد ئاوی قەهری تێ کرا
قەسری کیسرا درزی برد و بوومەلەرزەی تێخرا
دەردی ڕووخاوی یەخەی واگرت قەت نابێ دەوای
کێ لە باغی «قم فانذرعربی»دا وەکوو تۆ موستەقیم
ما، هەتا ئاخر هەناسە بێ هەراس و خۆف و بیم
ڕەهبەرێکی میهرەبانی ڕەهنومایێکی ڕەحیم
بگرە دەستم بێنەوام ئەی ساحیبی لوتفی عەمیم
من گونەهبار و خەجڵ، تۆ شافعی ڕۆژی جەزای
حوسنی ئادابی ئەتۆ تەعریفی بۆ کەس ناکرێ
تا قیامەت شەرحی کەمتر عادەتێکت نادرێ
عیززی ڕوزئەفزوونی زاتت زیندووە و قەت نامرێ
بەر لە تۆ ڕۆژی قیامەت حەق تکای کەس ناگرێ
ئەو مەقامە حەق بە تۆی داوە، ئەتۆ ئەهلی تکای
پەیڕەوی کردن لە غەیری دینی تۆ کوفرە و شەقا
غەیری دینی تۆ ئەوی دینە بەتاڵە و بێ بەقا
خەستە بۆ چی خۆ ئەکەن عالەم لە ڕێگەی ناحەقا
سەوز نابێ گوڵ لە خاکی شۆری بێ مایەی ڕەقا
بێنە ئەم باغە و بکەن سەیری گوڵاڵەی دڵگوشای
ڕۆژی ڕەستاخیز بۆ عەرسەی قەزا ئۆممەت کە دێن
چاو لە سەر تەوقی سەر و عاجز لە تەنگی ڕێ و جێن
غەرقی ئاوی خەجڵەت و وێساوی سەرئەنگوستی پێن
بۆ خەلاسی لەو مەقامە چارە نامێنێ ئەڵێن
مەرحەمەت کە یا «رسووڵ اللهعربی» تکایێ تۆ پەنای
بێ وەسیلەی تاعەت ئەی ساحیب وەسیلە من لە ڕووم
چۆن هەڵێ سەر هەڵبڕم، قەت تابیعی ئەمرت نەبووم
نامە پڕ مەعسیەت و خاڵی لە تاعەت، چارە شووم
نەفسی ئەممارە و هەوا دوو دوژمنن کەوتوونە دووم
غەیری تۆ دامانی کێ بگرم ئەتۆ جێگەی ڕجای
غەرقی گێژاوی گوناهم هەر لە پێمۆ تا بە سەر
نیمە دەست ئاوێز غەیری لوتفی تۆ پی بێمە دەر
مەنزڵی مەحموود بۆ تۆیە بە ئایەی موعتەبەر
بۆ نەجاتم خواهیشێ ئەی حەزرەتی «خير البشرعربی»
هەر تەمەننایێ بکەی لەو جێگەدا حاجەت ڕەوای
گەر لە ئادابت بە دیققەت تێ بفکرن ئینس و جن
دەستە دەستە پێکەوە دوو دوو یەکایەک پیاو و ژن
بیدەنە بەر ڕۆشنایی عەقڵ تا مانوو ئەبن
لێک بەو شەرتە لە جادەی ئادەمییەت دەرنەچن
بێ گومان ئیقرار ئەکەن ئایینەیێکی حەق نومای
ڕۆزگارم سەرفی دنیا کرد بێ خزمەت بە دین
ڕوو بە حەق نەمنا هەنگاوێ قەت وەکوو ئەهلی یەقین
خایەن و بێ عیففەت، بێ تاعەت و تەقوا، نەبین
چاوەڕێی ئەلتافی تۆم ئەی «رحمةً للعالمينعربی»
بۆ نەخۆشی سەخت و بێ دەرمانی «زاریتخلص» تۆ شفای