ئەمشەو چ شەوێکە کە شەوی قەدرە غوڵامی

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 3 دقیقه  825 مشاهده
ئەمشەو چ شەوێکە کە شەوی قەدرە غوڵامی
باڵای بەرات و شەوی قوربانە مەقامی
خورشید وەرئەگرێت دوو سەد شوعلە لە شامی
ئەنواری سەعادەت دەدرەوشێ لە «ظلامیعربی»
ڕۆژانی موبارەک هەموو هاتوونە سەلامی
ئەمشەو چ شەوێکە کە هەوا غالیەسایە
شادی بە خەبەر، غوسسە و میحنەت لە خەوایە
ئەم چەرخە بە ئەستێرەوە سەرگەرمی سەمایە
دێ دەنگ لە هەموو لاوە شەوی هاتنی شایە
ئەو ئەحمەدە پاکە کە هەموو وەحیە کەلامی
ئەمشەو چییە ڕووناکە دووسەد مەشعەلی ئیمان
ئاساری سەعادەت لە هەموو لاوە درەخشان
ئەم خەیوەتە شینە چییە بۆ بوو بە چراخان؟
مەعلوومە کە ئەنواری شەهی یەسریبە تابان
ئەرواحە موشەڕڕەف بە تەحییات و سەلامی
ئەخبار لە غەیبۆ دەدرێ وەختی زوهووری
پێغەمبەری مەوعوودە کە ئاوایە بە نووری
ڕوخساری ئەو ئەم عالەمە بەڕڕی و بحووری
سێبەرگری هەورە وەلێ تۆ هیچ بە دووری
نابێت بزانی پەری جبریلە غەمامی
ئەم ڕۆژە لە شەودا کە دەبێ نووری نمایان
ئەی شەو وەرە سەد ڕۆژی درەخشانت بە قوربان
هەر ئەو شەوە ڕووخا و شکا پایەیی ئەیوان
هەر ئەو شەوە کوژیاوە گڕی ئاوری سۆزان
دامردووە یەک دەفعە بڵێسەی بە دەوامی
هەر ئەو شەوە ماڵاتی قوڕەیش هاتنە گوفتار
وتیان بە سەراحەت لە هەموو لاوە بە یەک بار
تەشریفی لە دایک بووە پێغەمبەری موختار
دنیا بە وجوودی چەمەنە جەننەتە گوڵزار
ئەخلاقی پەسەندیدەیە قورئانە پەیامی
هەر ئەو شەوە دەریاچەیی ساوە جگەری سووت
ئاوی چووە بن خاک و لە ئاو و لە گیا ڕووت
ئەو ئاورە بوو وەک نەهەنگ ئەم ئاویە دا قووت
بەم ئاوە کوژاوە گڕی سەد ساڵە کە ئەبزووت
وا مرد، لە دەس چوو «ابد الدهرعربی» مەقامی
هەر ئەو شەوە دنیا بوو منەووەر بە جەماڵی
بتخانە وەک ئاتەشکەدە ئاور چووە ماڵی
بۆ چوونی فەلەک جن نەما قووەتی باڵی
کیسرا لە خەوا خوێندیەوە ئێعلانی زەواڵی
نەججاشی سەری ناوەتە سەر خاکی شەقامی
بت کەوت بە ڕوودا و شکا قیمەت و قەدری
بتخانە لە ڕووخانە نەما ڕەونەقی وەقری
کاهین لە «سَجععربی» بێ بەش و بێ بەهرە لە «نثریعربی»
خۆی دێژێ بە خۆی ئاخری ئەییامتە، ئەمری
حەق هاتووە باتڵ لە فەنادایە مەقامی
ئەخلاقی پەسەندیدەیە لەوا کۆیە کە ماهی
«خاصهعربی»ی ئەوە پێغەمبەری و مەسنەدی شاهی
جببەی بەری «مدثرهعربی» «لولاكعربی» کەلامی
هەرچی کە بڵێم بێ شکە باڵاترە جاهی
«زاریتخلص» بەسە ئەم بەحسە کە بێ فیکرو نەفامی