زاری مەکە بەیانی بڕوانە گەر ئینسانی

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  611 مشاهده
زاری مەکە بەیانی بڕوانە گەر ئینسانی
وەک هەنگ پوورەیان داوە گەرمێنی و کوێسانی
عێراقی و تورکمانی
ئەم حەشرە ئەم غەوغایە کە لەم تەکیەیەدایە
لە تاقەتی کێ دایە بدا سەر و سامانی
ئیللا پیری ڕەببانی
کەمێ سەبر و مودارا ئەگەر ببێ لە کارا
بە ئاوات ئەگەین هەموو بە تەوفیقی سوبحانی
بە تەئییدی یەزدانی
حەیرانە عەقڵی بەشەر لەمە ئەگەر یەک نەفەر
ئەم ئەمرە هەڵسوڕێنێ بێ عیجز و ناتەوانی
بە سەهل و بە ئاسانی
ئەی مەلجەئی هەژاران حەکیمی دەردەداران
بۆ «تحدثعربی» بە نیعمەت وتوومە با بزانی
لازمە بدەم ئێعلانی
هەوری فەیزی بەراتی کانی فەوز و نەجاتی
چەشمەی ئاوی حەیاتی، حەیاتی کوردستانی
گوڵاڵەی هەورامانمکانی
«زاریتخلص» وا لە درگاتا، سەری وا لە بەر پاتا
سەری دەگاتە فەلەک، پا لە سەر سەری دانی
بە خاکی پای بزانی