قەساوەت بۆ شەقاوەت ڕەهنومایە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
526 مشاهده
قەساوەت بۆ شەقاوەت ڕەهنومایە
سەداقەت بۆ سەعادەت کشتگایە
حەسادەت حاسڵی هەر ئێشە و ئازار
عەداوەت باری هەر دەرد و بەڵایە
نەسیبی بووبەکرشخص بوو «سوف يرضىعربی»
بەشی «عبدالعزیعربی» «تبت يدايهعربی»
خەڵاتی عوممەرە «لوكان بعدیعربی»
بەراتی بووجەهل «العن و لضحايهعربی»
مەنێ کۆڵت ئەوی حەمماڵە ئەینا
کە هاتوو نات خنکانت جەزایە
نەسەب نابێتە مایەی پێشکەوتت
لە کاری چاک ئەگەر نەتبێت مایە
لە تەقوا تۆشەیێ هەڵبگرە «زاریتخلص»
کە ماڵ و کەسب پاماڵی فەنایە