کامگاری مردووە دنیا لە ناکامی پڕە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
429 مشاهده
کامگاری مردووە دنیا لە ناکامی پڕە
ئاهـ کەی دەردێت یاڕەب پای ئێمە لەم قوڕە
ئەهلی جەوهەر غەرقی بەحری ئیحتیاج و بێ موارد
بێ هونەر ئازاد و شاد و دایما کیسەی پڕە
ئەم موعەمما چۆن بە فکری هیچ زانا حەل نەبوو
چاک هەر وایە کە لێی نەدوین و کۆتا بێ قڕە
چاوەکەم وا چاکە ڕازی بین بەم دەروێشییە
چونکە پێشینان فەرموویانە دنیا دەسبڕە
ئەهلی بێ دەسمایەیە «زاریتخلص» تماشا کە ئەوی
خاوەنی دەسمایە بێ نائەهل و تووڕە و دەمشڕە