قەساوەت بۆ شەقاوەت ڕەهنومایە
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
475 بینین
قەساوەت بۆ شەقاوەت ڕەهنومایە
سەداقەت بۆ سەعادەت کشتگایە
حەسادەت حاسڵی هەر ئێشە و ئازار
عەداوەت باری هەر دەرد و بەڵایە
نەسیبی بووبەکرکەس بوو «سوف يرضىعەرەبی»
بەشی «عبدالعزیعەرەبی» «تبت يدايهعەرەبی»
خەڵاتی عوممەرە «لوكان بعدیعەرەبی»
بەراتی بووجەهل «العن و لضحايهعەرەبی»
مەنێ کۆڵت ئەوی حەمماڵە ئەینا
کە هاتوو نات خنکانت جەزایە
نەسەب نابێتە مایەی پێشکەوتت
لە کاری چاک ئەگەر نەتبێت مایە
لە تەقوا تۆشەیێ هەڵبگرە «زاریناسناوی ئەدەبی»
کە ماڵ و کەسب پاماڵی فەنایە