لە حەڵقەی داوی خاوی ئەم شۆخانە دڵ ئازاد

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 2 دقیقه  568 مشاهده
لە حەڵقەی داوی خاوی ئەم شۆخانە دڵ ئازاد
ئەبێ نەبوا، خەلاسی لەم کەمەندە مردنە میعاد
بیابانی بەنی یەعقووبە تێکەوتین و دەرناچین
نە چل بەڵکوو هەزاران ساڵ ئەگەر بێن و بچن وەک باد
بە زەحمەت دێتەدەر گەوهەر لە دەریا، وەک لە کانا زەر
بە کۆشش داو ئەخاتە گەردنی ئاهووی بەڕ، سەییاد
برا سەبری دەوێ بەم ڕێگە ناهەموارەدا ڕۆین
گەلێ تاریک و چۆڵ و تەنگە پڕ ئازارە ڕەنجاباد
مەگەر بادەی موحەببەت ڕەهنوما بێ وەرنە هاتوچۆ
چرایێ بێ فتیلە و نەوتە ناکا ڕۆشنی ئیجاد
بە دەستی میهر ئەگەر ساقی کەرەم کا پیاڵەیێ، ناکەم
لە ئاوی سەلسەبیل و شەربەتی تەسنیم و کەوسەر یاد
وەکوو ئاوێنەی عاشق کە بۆ شێوەی دڵ ئارامی
بە بێ حەرف و سەدا عالەم بە ئاسانی ئەکا ئیرشاد
سیاهی گێسووی عوزرایە بۆ وامیق سیابەختی
بڵێسەی ئاوری شەوقی ڕوبابە، ڕەعد ئەکا فەریاد
شەکەرخەندی قسەی لەیلایە شیرینی قسەی مەجنوونشخص
پەشێوی زولفی شیرینە شێواوی حاڵەتی فەرهادشخص
خەزێنە و دەوڵەتی هەرتا لە ڕێگەی یارەدا دوایی
نەهێنا کەی زوڵێخاشخص بوو لە گێژاوی فیراق ئازاد
لە شیوی ئەیمەنا تەرکی مناڵ و ماڵی کرد ئەوسا
«كليم اللهعربی» بە ئەنواری مەعارف خاتری بوو شاد
سەدای «انی انا اللهعربی» کەوتەگوێی کردی بە چوماخی
هەزاران سیحر هامانی لەگەڵ فیرعەوندا بەرباد
بینای ماڵی لەسەر ئاوی هەوا بێ خاوەنی غەرقە
لە سەر ئاوی هەوا «زاریتخلص» دەخیلم دانەنی بونیاد