لە حەڵقەی داوی خاوی ئەم شۆخانە دڵ ئازاد
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
2 خولەک
567 بینین
لە حەڵقەی داوی خاوی ئەم شۆخانە دڵ ئازاد
ئەبێ نەبوا، خەلاسی لەم کەمەندە مردنە میعاد
بیابانی بەنی یەعقووبە تێکەوتین و دەرناچین
نە چل بەڵکوو هەزاران ساڵ ئەگەر بێن و بچن وەک باد
بە زەحمەت دێتەدەر گەوهەر لە دەریا، وەک لە کانا زەر
بە کۆشش داو ئەخاتە گەردنی ئاهووی بەڕ، سەییاد
برا سەبری دەوێ بەم ڕێگە ناهەموارەدا ڕۆین
گەلێ تاریک و چۆڵ و تەنگە پڕ ئازارە ڕەنجاباد
مەگەر بادەی موحەببەت ڕەهنوما بێ وەرنە هاتوچۆ
چرایێ بێ فتیلە و نەوتە ناکا ڕۆشنی ئیجاد
بە دەستی میهر ئەگەر ساقی کەرەم کا پیاڵەیێ، ناکەم
لە ئاوی سەلسەبیل و شەربەتی تەسنیم و کەوسەر یاد
وەکوو ئاوێنەی عاشق کە بۆ شێوەی دڵ ئارامی
بە بێ حەرف و سەدا عالەم بە ئاسانی ئەکا ئیرشاد
سیاهی گێسووی عوزرایە بۆ وامیق سیابەختی
بڵێسەی ئاوری شەوقی ڕوبابە، ڕەعد ئەکا فەریاد
شەکەرخەندی قسەی لەیلایە شیرینی قسەی مەجنوونکەس
پەشێوی زولفی شیرینە شێواوی حاڵەتی فەرهادکەس
خەزێنە و دەوڵەتی هەرتا لە ڕێگەی یارەدا دوایی
نەهێنا کەی زوڵێخاکەس بوو لە گێژاوی فیراق ئازاد
لە شیوی ئەیمەنا تەرکی مناڵ و ماڵی کرد ئەوسا
«كليم اللهعەرەبی» بە ئەنواری مەعارف خاتری بوو شاد
سەدای «انی انا اللهعەرەبی» کەوتەگوێی کردی بە چوماخی
هەزاران سیحر هامانی لەگەڵ فیرعەوندا بەرباد
بینای ماڵی لەسەر ئاوی هەوا بێ خاوەنی غەرقە
لە سەر ئاوی هەوا «زاریناسناوی ئەدەبی» دەخیلم دانەنی بونیاد