ئەو مەلەک شێوە کە گێسووی شانە کرد

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 5 دقیقه  350 مشاهده
ئەو مەلەک شێوە کە گێسووی شانە کرد
بێ دڵانی عالەمی دێوانە کرد
حەزرەتی ساقی بژی مەمنوونی هەم
لوتفی بوو شیشەی منی پێوانە کرد
ئاوری لێم داوە شیشەی سینەمی
پڕ لە بادەی نابی ئەو مەیخانە کرد
شەمعی ڕوخساری کە داگرسا قەمەر
هاتە دەوری ڕەقسی وەک پەروانە کرد
ڕۆژی سەر ئەرزە تلووعی دا بە شەو
قەسدی چوونی لا سەرووی ئەم بانە کرد
وا دەڕۆیی ئەو شەوە دەعوەت کرا
سەد سەری سەرسامی ئەو لنگدانە کرد
ئاشنایە مەشقی عیشقی کردووە
وا بە گەرمی تەیی ئەو مەیدانە کرد
مەککە تا «اقصیعربی» هەنگاوی بۆ خودا
ڕەحمەتی کێ وایە بەم سوڵتانە کرد
ئارەزووی سەرکەوتنی وەختێ کرا
سەبقەتی لەو هەموە سالارانە کرد
وا لە سەدرە تێپەری «روح الامينعربی»
حەیرەتی لەو ڕۆین و جەولانە کرد
ڕەفرەفی هێنا خودا بو ڕەفعەتی
لامەکانی جێگەی ئەم میوانە کرد
عەرش فەڕشی مەجلیسی ئەم بەزمە بوو
ئەو هەموو وەجدە لەبەر ئەو جوانە کرد
پەردە لاچوو ڕۆژی دیدار هەڵات
ڕوئیەتی بێ چوونی بەو چاوانە کرد
بوو بە چاو و گوێ لە پێ تا تەوقی سەر
هەم تەماشا هەم قسەی مەردانە کرد
بێ سەبەب ئەمری خوداوەندی کە بیست
حیفز و زەبتی بێ غەڵەت ژیرانە کرد
دوای بەجێ هێنانی ڕەسمی بەندەگی
خواهیشی بۆ خێش و بۆ بێگانە کرد
کوحلی «مازاغیعربی» لە دیدەی وا سوی
هیممەتی بۆ «ما طغیعربی» شاهانە کرد
چوو گوڵی بۆ هاتەوە ڕۆژێکی پاک
کەسبی ئەم نوورەی بە نوور ئەو کانە کرد
ئاشنا لەم وەزعە خاتر پڕ سروور
موددەعی زیاتر قسەی شێتانە کرد
موعجیزەی تەنها نە قورئانە و فەقەت
مانگی لەت بۆ خاتر ئەو کوێرانە کرد
زەحمەتی کێشا و دەس هەڵگر نەبوو
دەعوەتێکی عامی بەو قورعانە کرد
ئەی چ قورعانێ سەداقەت ڕیشەیێ
بوتپەرەستی ڕەد وەکوو بوتخانە کرد
چەشمە تۆقی بەحری مەعنی هاتە جۆش
دینی ئیسلامی وەکوو دوڕدانە کرد
هەر شەپۆلی ئەم بوو وەک سەیلی «عَرَمعربی»
ماڵی کوفری سەر بە سەر وێرانە کرد
هیجرەتی ئەو نەگبەتی قەومی قوڕەیش
کۆمەکێکی بەو موسڵمانانە کرد
گەردی پای ئەو حەزرەتی ممتازە بوو
یەسرەبی بەو جەننەتی ڕزوانە کرد
زەڕڕەیێ جووڵا لە بەرقی غیرەتی
خەسرەوی بەو مەسخەرەی دەورانە کرد
هەیبەتی ئەو برقە بوو باوەڕ بکە
چی بە پایەی سەختی ئەو ئەیوانە کرد
ئەبرەهە و ئەو لەشکر و فیلەی دوچار
ئەو هەموو تەفزیح و سەنگ بارانە کرد
ئاوری بەردا لە بەحری ساوەیی
ئاورستانی بە زاخرخانە کرد
گورگ و ئاهوو و سووسمار و بەرد و دار
سوجدە و تەعزیمی لەم ئاوانە کرد
ئاوی شیرینی لە قامک هەڵقوڵی
لەشکری موستەغنی لەم ئاوانە کرد
ڕۆژی بۆ گەڕیا دواوە دوا غورووب
ڕۆژی خەندەق بەردی لەت پیاوانە کرد
موعجیزەی ئەو بوو کە مشتێکی تەعام
چەن هەزاری تێر و پڕ لەو خوانە کرد
ئاوی دەسنوێژی کرا چەشمەی تەبووک
چەشمەیێکی جاری لەو دەشتانە کرد
مردووی دووبارە زیندوو کردەوە
هەر وەکوو تەسبێحی بەو بەردانە کرد
سەیری یاری ئەو خودا ناکەی کە چۆن
پاسی غاری بەو دوو بەستەزوانە کرد
چۆن تفی ئەم «الشفاعربی»یە بۆ نەخۆش
دەفعی ئێشی ژاری بەو دەرمانە کرد
حیکمەتی ئەو بوو کە چاوی دەرپەڕیو
بێ تەغەییر جێی لە نێو کالانە کرد
ئەسڵەحەی حەربی لە داری تیر دروس
بۆ بڕینی ڕیشەی ئەو گورگانە کرد
مشتە خاکێکی بۆی خستن هەمووی
دەستە پاچە و کوێر لەو مەیدانە کرد
ناوی ئەم تا شافیعی ئادەم نەبوو
کێ خەلاسی لەو قڕە و عوسیانە کرد
نەوبەهاری هیممەتی ئەو بو خەلیل
ئاوری بەو لالە و ڕێحانە کرد
پەرتەوێکی سادقی ئەم سادقە
یۆسفی ئازاد لەو زیندانە کرد
سەیلی میهر و خواهیشی ئەم بوو بزووت
مەنعی ئیسماعیلی لەو قوربانە کرد
نۆشدارووی ئەم نەبووبا کوا خەلاس
حەزرەتی ئەییووبی لەو کرمانە کرد
نامەی ئەمری ئەوی پێ بوو کەلیم
دوشمنی وا تووشی ئەو خنکانە کرد
وا مەزانە موستەقیل بووبێ مەسیح
کەسبی ئەو ئەحیایە لەم لوقمانە کرد
موعجیزاتی ئەم ڕەسوڵانە خودا
زاهیری لەم مەعدەنی عیرفانە کرد
قەترەیێ بۆ دینی هەر پێغەمبەرێ
حەق ڕەوانەی لەم چەمی ئیحسانە کرد
کەسبی ڕووناکی هەموو پێغەمبەران
یەک بە یەک لەم ڕۆژە نوور ئەفشانە کرد
دەوڵەتی دیدار و گەنجی سوحبەتی
هەر دوو ڕووی لەو تایفەی یارانە کرد
ڕۆژی ڕوخساری لە هەر خاکێ هەڵات
بان و کۆڵانی مەلایک خانە کرد
ئاسەفێکی وایە «زاریتخلص» کیمیای
سوحبەتی ئەعرابی بەو خاسانە کرد