دەروێش بێ دواوە لە گەل جێماو و لە دوای

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  531 مشاهده
دەروێش بێ دواوە لە گەل جێماو و لە دوای
ئەو ڕێگە چەوتە چۆڵە، ئەگەر بە بیر و بڕوای
بێ ڕیزی هۆشیاران بزانە بۆ چ کارێ
درووس کراوی، تا کەی خەریکی کاری بێجای
دێوانە وا مەزانە ئەم کارە پرچە یا ڕیش
هەتا وەها بی هاوتای گوێدرێژ یا گای
بەهای و هووی و هەی هەی، بەم ڕەقس و هەڵپەڕینە
عالەم هەموو ئەزانن مەیموون و ورچی سارای
ئەدەب، برای دینی ئەساسە بۆ تەریقەت
مادام بێ ئەدەب بی لە ڕێگەی لای و گومڕای
نووری ئەدەب لەدڵتا شۆڵەی نەماوە بۆیە
بە قوولە وا ئەزانی میسالی غەوسی بەغدای
سەدها نوێژی فەڕزت چواند و نەتگەڕانۆ
لەگەڵ هەزار غەفڵەت خەریکی زیکری ئەسمای
ئەی وشک مەغزی داوێن بە ئاوی ئارەزوو تەڕ
مەزانە وای لە بەڕدا بەوانە غەرقی دەریای
بە تەپڵ و دەف، دڕاوی ئەم دینە پینە ناوێ
بێ دادگای ئیسلام بزانە چەندە ڕسوای
گوێ بگرە تۆ لە «زاریتخلص» ئەبێ هەتا وەها بی
بە ئارەزووی دێوی لەعین، دوور لە خوای