کە تۆ پێت بێتە سەر فەڕشی چەمەن ئەو ڕووتە بنوێنی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
558 مشاهده
کە تۆ پێت بێتە سەر فەڕشی چەمەن ئەو ڕووتە بنوێنی
لە شاهی عیشوە ئەفسەر وەک خەیاڵی ئێمە ئەڕفێنی
بە چاوی عیشوەکەت بڕوانە بێ دڵ وا لە گێژاوا
مەگەر تۆ ئەم گرفتارە بە تای ئەو زولفە دەربێنی
کەلامت بێ «مەلا» حەیفە لە حەڵقەی نازەنینانا
شەوێ پێویستە بازاڕی شەمی ئەم شارە بشکێنی
شێوا، بێ قامەتت نازی گوڵاڵانی چەمەن یەکسەر
شکانت شەئنی دەریا لەو دەمەت چون گەوهەر ئەڕژێنی
شەمامەی نازکت بێ نازە، بێ گوشینی دەستی دڵ
لە شۆری بێ حەدم تێفکرە وەختێ زولف ئەبزوێنی
لە کانی گەوهەرت دوێ گەوهەرانی خستە دەر زانیم
دڵی پەرویزشخصی بێچارە بە ڕووی شیرینت ئەڕفێنی
بە شۆخی بێخی هەڵکەندم شکاتی ئێشی سا کەم کە
لە گەرمی ئەو چرا «زاریتخلص» لە شەوقی خۆ ئەسووتێنی