قەزا بێکاری چون کوشت و خەوانی
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
571 مشاهده
قەزا بێکاری چون کوشت و خەوانی
لە «داشاڵووجە» وا بوو زیندگانی
هەموو خاسییەتی گەرمێن لەودا
وجوودی بوو لەگەڵ هی کوێستانی
بەرانی هەر وەکوو گامێشی سندووس
مەڕی وەک کەڵ گەلی مازەندەرانی
لە گاو و گوێلک و مانگا مەپرسە
هەموو وەک فیلی وەحشی هێندووسانی
بەر و بەهرەی بەراوی زێڕ بوو و زێو
چنار و پەڵکی گەنجێ بوو عەیانی
گزیری گورگ سیرەت مات و بێدەنگ
دەسی قودرەت گونی بادا خەسانی
بڵێسەی ئاوری بێگاری ئەرباب
شەپۆلی عەدلی حەق ڕایدا مرانی
بەسەرچوو زوڵم و جەوری دەوری زوححاکشخص
کە بەرزۆ بوو درەفشی کاویانی
سەپانان بوونە خاوەن خاک و ئازاد
لە زنجیری شوانی و سەپانی
گەیشتە مشتەری گۆشەی عەمارەت
دڵ ئاراتر لە شێوەی شارسانی
چەمەن بوو بیشە بوو، سەوزە دڵ ئاوێز
ئیرەم سەرسام باغ و بێستانی
چنارستانی چی بێژم نەزیری
نەبوو نابێت ناکریێ بەیانی
فەلەک کردی بە چاوۆ کەوتە بن ئاو
بەڵێ گەوهەر لەبن ئاوایە کانی
هەتا ڕۆژی قیامەت «زاریاتخلص» ئاهـ
ئەبێ هەر هەڵبکێشن ساکنانی
وتم کەی غەرق بووی ئەی خاکی زەڕخێز
وتی «غەرقیمحساب ابجد: غەرقیم = ١٣٥٠» بژمێرە ئەزانی