دووری محاڵە لەو گوڵی گۆناتە ئەی پەری
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
573 مشاهده
دووری محاڵە لەو گوڵی گۆناتە ئەی پەری
ئەگەرچی ڕۆح بە غارەت وەکوو دڵم بەری
زانیوتە چلۆنە دڵی بێچارە لە دووریت
ئەم هەر وەکوو پەروانە ئەتۆ شەمعی خاوەری
فامم نەماوە بڵێم قامەتت لەچی ئەچێ
شمشادی ئەتۆ؟ سەروی؟ یا داری عەرعەری؟
مەم پرتەقاڵ و پستە دەم و سێوە ڕوومەتت
«لا حوله و لاقوتهعربی»، دارێکی پڕ بەری
گەر بێتە لالەزار بە شوکرانە دائەنێ
وەنەوشە وەکوو زولف لە بەر پێتدا سەری
ئەی ڕۆحی ڕەوانم وەرە «زاریتخلص» تەمایەرە
ئەم دەرد و ئێشی هیجرە بە یەک غەمزە لابەری