ئەی ئامینە موژدە بێ تۆ دایکی پێغەمبەری

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  865 مشاهده
ئەی ئامینە موژدە بێ تۆ دایکی پێغەمبەری
چاوەی ئاوی حەیاتی کانی دوڕ و گەوهەری
ژنانی دنیا هەموو خۆزگە بە تۆ ئەخوازن
چونکە ئەتۆ حامیلە بە سەیدی بەشەری
یاڕەب موبارەک بێ لێت بەشێ کە خوا داویە پێت
موژدە بە تەشریفی دێت سەروی باغی دلبەری
ها وەختە بێتە دنیا «محمد المصطفیعربی»
دنیا ڕۆشن کاتەوە بە ڕوخساری ئەنوەری
نوری چاوی ئادەمە، ڕەحمەتی دوو عالەمە
بۆ ئەنبیا خاتەمە وجوودی بێ سێبەری
تەواوی پێغەمبەران لە ژێر بەیداخی ئەوان
موحتاجی لوتفی ئەون مەلەک، ئینسان و پەری
لە عالەمی ئەرواحا مەقاماتی چون تەی بوو
با بێتە دنیا بیدا فەرمانی ئەسکەندەری
«زاریتخلص» دڵ لەگەڵ گیانی ئەکا بە گوێزەبانی
سەر و ماڵم بە قوربان خاک و خاشاکی دەری