یا ئیلاهی ڕەحمەت بڕژێنە سەر

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  546 مشاهده
یا ئیلاهی ڕەحمەت بڕژێنە سەر
زاتی پاکی حەزرەتی «خير البشرعربی»
ئەو ڕەسووڵە وا «خليل اللهعربی» ڕجای
کرد تا بێت و ببێتە ڕاهبەر
ئەو ڕەسوڵە وا «كليم اللهعربی» و مەسیح
بۆ زهووری نووری ئەو دایان خەبەر
ئەو ڕەسووڵە وا لە خەلقت هەڵبژارد
جەوهەری ئینسان و مومتازی «مفرعربی»
ئەو ڕەسووڵە وا لە نووری ئەو درووس
بوو ئەسێرە و ڕۆژی ڕووناک و قەمەر
ئەو ڕەسووڵە شەوڕەویت پێ کرد و هات
تا لە «سِدرهعربی» تێپەڕی کردی گوزەر
«قم فانذرعربی» وایە هەستان دانەنیشت
بێ عیبادەت لەحزەیێ شەو تا سەحەر
ئەوەڵین شەمعی کە هەڵگرسا لە نوور
زاتی دانا و بینایی بێ بەسەر
«زاریاتخلص» داوا لە باری با بکەین
دایەنی ئەومان بخاتە دەس مەگەر
بێتە مەیدانی تکا خواهیش بکا
بۆ خەلاسیمان لە زیندانی سەقەر
بەم هیوا هاتینە ئاسانەت نەکەی
یا ئیلاهی ئەم ڕجایە بێ سەمەر