یا ئیلاهی ڕەحمەت بڕژێنە سەر
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
520 بینین
یا ئیلاهی ڕەحمەت بڕژێنە سەر
زاتی پاکی حەزرەتی «خير البشرعەرەبی»
ئەو ڕەسووڵە وا «خليل اللهعەرەبی» ڕجای
کرد تا بێت و ببێتە ڕاهبەر
ئەو ڕەسوڵە وا «كليم اللهعەرەبی» و مەسیح
بۆ زهووری نووری ئەو دایان خەبەر
ئەو ڕەسووڵە وا لە خەلقت هەڵبژارد
جەوهەری ئینسان و مومتازی «مفرعەرەبی»
ئەو ڕەسووڵە وا لە نووری ئەو درووس
بوو ئەسێرە و ڕۆژی ڕووناک و قەمەر
ئەو ڕەسووڵە شەوڕەویت پێ کرد و هات
تا لە «سِدرهعەرەبی» تێپەڕی کردی گوزەر
«قم فانذرعەرەبی» وایە هەستان دانەنیشت
بێ عیبادەت لەحزەیێ شەو تا سەحەر
ئەوەڵین شەمعی کە هەڵگرسا لە نوور
زاتی دانا و بینایی بێ بەسەر
«زاریاناسناوی ئەدەبی» داوا لە باری با بکەین
دایەنی ئەومان بخاتە دەس مەگەر
بێتە مەیدانی تکا خواهیش بکا
بۆ خەلاسیمان لە زیندانی سەقەر
بەم هیوا هاتینە ئاسانەت نەکەی
یا ئیلاهی ئەم ڕجایە بێ سەمەر