جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
795 مشاهده
جەژنی قوربانە سبەی ئەی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین
مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆ تیژ ئەکا بۆ سەر بڕین
گیان ئەوا دەرچوو بڵێ لاکاتەوە
با شەڕەفیابی تەماشایی ببین
باغی حوسنە تەلعەتت لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم هەڵفڕین
شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چین
چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا
یا بفەرموو بمکوژن یا بێژە بین
خۆنییە یەک لەحزە ئەی «زاریتخلص» نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر سەد برین