ئەی دڵ چییە وا عاجز و شێواوی هەمیسان

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  321 مشاهده
ئەی دڵ چییە وا عاجز و شێواوی هەمیسان
پڕ زەحمەت و پڕمیحنەت و خوێناوی هەمیسان
ئاخر چ خەتەر هاتووە مەئمووری سەرت بێ
ماتی و پەرێشانی و داماوی هەمیسان
چی ئاوری بەرداوەتە جەستەی نەحەساوەت
بەم جۆرە گڕت گرتووە سووتاوی هەمیسان
چیت بیستووە کێ زوڵمی لە تۆ کردووە بیڵێ
بۆ دەگری و پڕ ناڵە و زووخاوی هەمیسان
وا زاهیرە ئەی دڵ کە نەما سەبر و قەرارت
شێتی سەری زوڵف و پەری لێ داوی هەمیسان
مەیشارەوە ئەم سۆزە لە «زاریتخلص» کە ئەزانێ
عاشق بە جەماڵی گوڵی تێراوی هەمیسان