مەبە مەغروور بەم موددەی ژیانە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
694 مشاهده
مەبە مەغروور بەم موددەی ژیانە
میسالی ئارد ئەتهاڕێ زەمانە
لە بەینی بەردە ئاشی ژێر و ژوورا
بەنی ئادەم وەکوو گەندوم وەهانە
لە خولدایە پەیاپەی خەڵک ئەهاڕێ
بە پیریدا دیارە نۆرەمانە
ئەبێ ئینسانی زیرەک بۆ فەرامۆش
بکا ئەم ئاشە سەرگەرمی گەڕانە
قەساب ئامادە بۆ کوشتار و پەروار
سەری تا شانی غەرقی کاو و دانە
بە سەرمانا دەمادەم مەرگ ئەبارێ
وەلێ ئەم بارشە قەترەی نیهانە
سەرم سووڕ ماوە تێ ناگەم لە مردن
ئەمانیان کەی وە دەس هێنا ئەمانە
کە بەم جۆرە سەراپا غەرقی دنیان
ئەوی خۆفی قیامەت بێ نیانە
تەماشا! هەر هەنگاوێ هەڵئەهێنن
بەرەو مردن ئەڕۆن ئەم زیندووانە
لە کوێدا خەوتوون باپیرەکانت
لە خەوگایان بڕوانە و بزانە
لە تۆی خاکا بە ڕووتی ڕاکشاون
زەوی هەم فەڕش و هەم پاڵشتیانە
دوو سێ ڕۆژێکی تر«خواهی نخواهیفارسی»
لە وێدا تۆش ئەنووی بێ گومانە
ڕەفیقی لازمە ئەم چۆڵگایە
شەمی پێویستە، ئەم تاریکسانە
لە خەوگاهێکی ئاوادا بە تەنها
کە جێگەی پرسیار و ئیمتیحانە
بە غەیری پەیڕەوی قانوونی ئیسلام
لەوێدا «زاریتخلصا» چی پشتیوانە؟