یادگاری بەشەر قسەی خۆشە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  529 مشاهده
یادگاری بەشەر قسەی خۆشە
چون قسەی خوش جەوهەری هۆشە
هۆش ئەو ڕۆژیە کە نووری ئەو
ئەحمەقی لابەر و جەهل پۆشە
چەشمەیێکە ڕەوان و لوتفی حەق
ساقی و خزری ڕۆح، مەی نۆشە
بە نمێکی هەزار ناری خەلیل
«ابدالدهرعربی»، مات و خامۆشە
«زاریتخلصا» گەر گەرکتە ناوی چاک
لە ئەدەبدا بە هۆش تێکۆشە