گۆشەی کڵاوی دەروێش گەیشتە مەرتەبەی ماهـ
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
1 دقیقه
575 مشاهده
گۆشەی کڵاوی دەروێش گەیشتە مەرتەبەی ماهـ
ئەیوانی بوو بە کەیوان بە هاتنی عەلی شاهـشخص
دڵ تەنگ نەبێ لە تەنگی ئەم مەنزڵە کە یۆسفشخص
پی نادرێ عەزیزی هەتا نەچێتە بن چاهـ
بەرەو موراد ڕۆیین لە هەرد و کێو و غارا
بۆ ڕەهڕەو، ئیستراحەت بە جێیە گاهـ و بێگاهـ
بیستووتە کوێ بوو ئەڵبەت، کە شاهبازی کەونەین
بۆ خۆی و بۆ ڕەفیقی زەمانی کۆچی خەوگاهـ
لە داری پیری «زاریتخلص» ئەم شاهبازە چون نیشت
گەڕاوە بۆ جوانی، گەیی بە گشت دڵخواهـ