گۆشەی کڵاوی دەروێش گەیشتە مەرتەبەی ماهـ

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  612 بینین
گۆشەی کڵاوی دەروێش گەیشتە مەرتەبەی ماهـ
ئەیوانی بوو بە کەیوان بە هاتنی عەلی شاهـکەس
دڵ تەنگ نەبێ لە تەنگی ئەم مەنزڵە کە یۆسفکەس
پی نادرێ عەزیزی هەتا نەچێتە بن چاهـ
بەرەو موراد ڕۆیین لە هەرد و کێو و غارا
بۆ ڕەهڕەو، ئیستراحەت بە جێیە گاهـ و بێگاهـ
بیستووتە کوێ بوو ئەڵبەت، کە شاهبازی کەونەین
بۆ خۆی و بۆ ڕەفیقی زەمانی کۆچی خەوگاهـ
لە داری پیری «زاریناسناوی ئەدەبی» ئەم شاهبازە چون نیشت
گەڕاوە بۆ جوانی، گەیی بە گشت دڵخواهـ