مایەی حەیاتی ئادەمی هەر چاکە کردنە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  706 بینین
مایەی حەیاتی ئادەمی هەر چاکە کردنە
مردن بە کاری چاک براکەم نەمردنە
بە کاری چاک بەشەر چاترە لە وەحشییات
بێ چاکە زیندەگی بە هەدەر سەرف کردنە
ژیانی خۆش ئەزانی چییە ئەی خاوەنی ژیان
لە کاری چاک سستی و پشت هەڵنەکردنە
سەرکەوت لە کارا و گەیشتن بە ئارەزوو
وابەستەی داوا لە خوداوەند کردنە
ڕاستی بە کاردێت، درۆ ڕووڕەشی ئەدا
خواری، بەری ئەمری غەڵەتی نەفس بردنە
نەجات کاکە بە زۆر و بەزەڕ نییە فەقەت
لە داوی مەکری دێو خۆ بە حەق سپاردنە
ئەم لاریانە لە تۆدا هەیە ئەی «زاریناسناوی ئەدەبی» عیللەتی
دووری لە فیکر و پەی بە حەقیقەت نەبردنە