یادگاری بەشەر قسەی خۆشە

لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  549 بینین
یادگاری بەشەر قسەی خۆشە
چون قسەی خوش جەوهەری هۆشە
هۆش ئەو ڕۆژیە کە نووری ئەو
ئەحمەقی لابەر و جەهل پۆشە
چەشمەیێکە ڕەوان و لوتفی حەق
ساقی و خزری ڕۆح، مەی نۆشە
بە نمێکی هەزار ناری خەلیل
«ابدالدهرعەرەبی»، مات و خامۆشە
«زاریناسناوی ئەدەبیا» گەر گەرکتە ناوی چاک
لە ئەدەبدا بە هۆش تێکۆشە