کیژۆڵە! چاوی خاڵی! گوێ بگرە لەم بەیانە
از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
2 دقیقه
716 مشاهده
کیژۆڵە! چاوی خاڵی! گوێ بگرە لەم بەیانە
لەنێو حەساری هۆشا ڕابگرە، ئەو بەیانە
لیباسی شەرم و عیففەت لەبەر کە تا لەبەر بی
زینەت حەیایە بۆ ژن، نە زێڕ و دەستەوانە
ئەخلاقی چاکە پۆشاک، نەوەک حەریر و ئەتڵەس
ناچیزە، ڕووتە، بەرگی ئەگەرچی پەرنیانە
گەرەکتە وەک کلەی توور جێگەت بچێتە سەر چاو
ئەدەب کە، چون بێ ئەدەب سەد دەردی هاوژیانە
عەقڵت فریبی دنیا نەخوات تێبفکرە
لەزاتی خۆت و هەر خۆت لە خۆ خەبەر بزانە
کێ تۆی لە قەترەیێ ئاو هاوردە ئەم مەقامە
نەبووی و قودرەتی ئەو هێناتیە ئەم جیهانە
فەهم و شعوور و عەقڵ و خەیاڵ و هۆشی پێ دای
چاوی بینا و گوێ، دەم ئەم نوتقە، ئەم زبانە
بیناسە بیپەرستە، موتیعی ئەمری ئەو بە
خودای جینن و ئینس و زەمین و ئاسمانە
چاو مەبڕە لەو شتانە کە دڵبەری ژنانە
ئاگا بە بۆ خودا بە، ئەم مانە چون نەمانە
دەستووری دینی پاکی ئیسلام، یاد بگرە
ئینسانی ناموسڵمان، بێ پشت و پشتیوانە
پی خۆشە خاڵۆ «زاریتخلص»ت ڕووسوور و موحتەڕەم بی
خواهیش ئەکا عەزیزە گوێ بگری ئەم قسانە