ئەمشەو دڵەکەم پڕ لە غەمە ماتە پەرۆشە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  732 مشاهده
ئەمشەو دڵەکەم پڕ لە غەمە ماتە پەرۆشە
دوور بێ گوڵەکەم، عاجزە، ناساغە، نەخۆشە
دێژن سەدەقە بەرگرە بۆ ئافەت و ئازار
سەد گیان بەفیدای جورعەیێ لەو چەشمەیی نۆشە
یاڕەب نەشکێ ڕەونەقی بازاڕی جەماڵی
تا ئاهووی سارای خوتەن نافە فرۆشە
بێ غونچەی پشکووتووی ڕوخساری گوڵستان
بڕوانە چ بێ ناڵە و فەریاد و خورۆشە
ئەی بادی بەیانی وەرە بەو نەرگسە بێژە
لەم بولبولە بێ تاقەتە ئەو ڕووتە مەپۆشە
ئەو لەحزە کە ڕووت لێمە ئەگەرچی شەوەزەنگ بێ
ڕۆژێکی سەعادەت سەمەری ڕۆشنی خۆشە
ئەی ساکنی سەر ئاوی بەقا هیممەتێ، جامێ،
بۆ کوشتنی ئەم «زاریتخلص»یە بێچارە مەکۆشە