کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە

از کتاب:
دیوانی زاری
اثر:
زاری (1905-1982)
 1 دقیقه  413 مشاهده
کە ئەڕوانێ ئەزانم چی ئەڵێ بەو چاوە شەهلایە
کە گەردن کەچ ئەکەم حاڵی ئەبێ من چم لە دڵدایە
لە بەینی ئێمەدا هەر چاوە مەشغووڵە بە گوفتوگۆ
لە ئەسڵا ئێمە بێ دەنگ و موحیبەتمانە گۆیایە
لە وەختی غارەتی فام و شعووری عاشقا «زاریتخلص»
زبانی قوڕبەسەر چ بکا؟ برۆ شمشیری بوڕڕایە